کەشناسی: لەگەڵ لێزمە باران و هەورە تریشقەدا ئاستی ئاو بەرز دەبێتەوە



کەشناسی ڕایگەیاند بە هۆی ئەو شەپۆلەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، لێزمە باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، لە هەندێک ناوچەش ئاستی ئاو بەرزدەبێتەوە.

بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی باران لە کاتەکانی نیوەڕۆ بەشێوەی نمە باران.

ڕوونیشیکردەوە بارانەکە لە سنووری پارێزگای دهۆکەوە دەستپێدەکات پاشان تەواوى ناوچەکانى هەرێمى کوردستان دەگرێتەوە و لە درەنگانى شەودا ڕێژەى دابارینەکە زیاتر دەبێت و بارانی بە خوڕ دەبێت، هەندێ جار هەورە تریشقەى لەگەڵدا دەبێت، بە تایبەتى لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر.

ئاماژەشیدا بە ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو لە هەندێک شوێندا .هەورە ت

سەبارەت بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان هەورى باراناوى دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا، ڕێژەى دابارین لە هەندێ کاتدا زیاد دەبێت و لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ لێزمە باران و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دا دەبێت.

بەشی پێشبینی ئەوەشی خستەڕوو کە لە ناوچەکانى گەرمیان بارانەکە بە خوڕ دەبێت و ئەگەرى بەرزبوونەوەى ئاستی ئاو هەیە لە هەندێ ناوچەدا .

ڕاشیگەیاند ئەمڕۆ و سبەینێ پلەی گەرما 4-7 پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 14

سلێمانی : 13

دهۆک : 13

کەرکووک : 16

هەڵەبجە : 12

زاخۆ :13

سۆران : 10

حاجی ئۆمەران : 5

گەرمیان : 16

دوو دەرماڵە بەسەر خوێندکاران دابەشدەکرێت
پێشت دوو دەرماڵە بەسەر خوێندکاران دابەشدەکرێت
سەدان دەریاچەی ماسی لە باکووری بابل وشکبوون
دواتر سەدان دەریاچەی ماسی لە باکووری بابل وشکبوون
ەیوەندیدار