دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری دا



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق سکاڵایەکی ڕەتکردەوە کە پەرلەمانتارێکی شیعە لە دژی ناردنی زیاتر لە دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان تۆماری کردبوو.

ئەمڕۆ سێشەممە، دادگای فیدراڵی سکاڵایەکی جەبار سەنەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕەتکردەوە کە لەسەر محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق تۆماری کردبوو.

لە سكاڵاکەدا داواکرابوو بڕیاری ناردنی سێ گوژمەی قەرز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان ڕەتبکرێتەوە کە کرایە بنەمای ناردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بە سێ گوژمەی 700 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان.

هەر لەو دانیشتنەدا سکاڵایەکی دیکەش لە دژی سودانی و وەزیری پەروەردەی عێراق ڕەتکرایەوە کە بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری داخستنی نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تۆمار کرابوو.

حکومەتی عێراق لە چوارچێوەی بڕیاری گەڕاندنەوەی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان، بڕایری داوە نوێنەرایەتییەکانی وەزارەتی پەروەردە لە هەولیر و سلێمانی و دهۆک دابخات.

دادوەری عێراق بڕیارێكی كۆمسیۆنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشاندەوە
پێشت دادوەری عێراق بڕیارێكی كۆمسیۆنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان هەڵوەشاندەوە
سودانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
دواتر سودانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند
ەیوەندیدار