سودانی هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند



سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت دەکاتەوە لە گرنگی “سازانی سیاسی و بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکان” لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.

ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عومەر ئەحمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا گرنگترین ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خرایەڕوو کە بڕیارە ڕۆژی 10ی حوزەیرانی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

سودانی جەختیکردەوە لە “گرنگی سازانی سیاسی و بەشداریکردنی سەرجەم پێکهاتەکانی هەرێم و گەرەنتیکردنی بەدیهێنانی بنەمای دادگەری و یەکسانی” لە هەڵبژاردنەکەدا.

ئەم هەڵوێستەی سودانی لە کاتێکدایە کە چاوەڕوان دەکرێت بە هۆی بەشدارینەکردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان چەند مانگێک دوابخرێت، هەرچەندە تا ئێستا بە فەرمی جەخت دەکرێتەوە لەوەی پرۆسەکەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەدەچێت.

دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
پێشت دادگای فیدراڵی لەبارەی ناردنی دوو ترلیۆن دینار بۆ هەرێمی کوردستان بڕیاری دا
مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت
دواتر مووچەی مانگی ئایاری خانەنشینان بە 100 هەزاری جەژنانەوە دەبێت
ەیوەندیدار