چارەنووسی نۆ کەس لە کانە زێڕەکەی باکووری کوردستان نادیارە



هەوڵەکانی گەڕان بە دوای نۆ کەس بەردەوامە کە لە دوێنێوە بە هۆی داڕمانی خۆڵی کانێکی زێڕ لە شارۆچکەیەکی پارێزگای ئەرزنجانی باکووری کوردستان چارەنووسیان نادیارە.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند، “زانیاری هەیە لەسەر ئەوەی کە بەداخەوە نۆ کرێکار بەهۆی ئەم هەرەسی زەویيەوە کاریگەری نەرێنییان لەسەر دروست بووە”.

ڕوونیشێکردەوە، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ کەڵەکەبوونی ئەو خۆڵەی دەگەڕێتەوە کە لە کانەکە دەرهێندراوە.

یەرلیکایا باسی لەوەش کرد کە نزیکەی 400 کارمەند بەشداریان لە کارەکانی گەڕان و ڕزگارکردن کردووە و هەموو ڕێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر.

وتیشی: “زانیاریمان هەیە کە تێکڕا 667 کەس لە کانەکەدا بە چەند شەفتێک کاریان کردووە”.

مونا قاوەچی: هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
پێشت مونا قاوەچی: هیچ وادەیەک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە
ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدەدرێت
دواتر ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدەدرێت
ەیوەندیدار