ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی ئەنجامدەدرێت



مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە و هەرسێ شارۆچکەی شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن ڕەتیدەکەنەوە بایکۆت بشکێنن و خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن.

ئەمڕۆ مامۆستایانی ناڕازی پارێزگای هەڵەبجە و هەرسێ شارۆچکەی شارەزوور، سەیدسادق، پێنجوێن ڕەتیدەکەنەوە بایکۆت بشکێنن و دەڵێن: بەردەوام دەبین لە بایکۆت، سزاکان تەنها بۆ فشارە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا مامۆستایانی ناڕازی ئاماژەیان بەوەشکردووە کە وەک نوێنەری سەرپەرشتیارانی ناڕەزایەتییەکان، بڕیاریانداوە کە ئەمڕۆ چوارشەممە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان لە شار و شارۆچکەکان ئەنجامبدەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە بایکۆت و ناڕەزایەتی مامۆستایان و وانەبێژان نزیکەی ٥ مانگ دەبێت بەردەوامی هەیە، لەگەڵ ئەوەی لە بەشێکی پەروەردەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی مامۆستایان گەڕاونەتەوە بۆ هۆڵەکانی خوێندن، بەڵام مامۆستایانی ناڕازی جەخت لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەکەنەوە و بەردەوامی بە بایکۆت دەدەن.

چارەنووسی نۆ کەس لە کانە زێڕەکەی باکووری کوردستان نادیارە
پێشت چارەنووسی نۆ کەس لە کانە زێڕەکەی باکووری کوردستان نادیارە
سەرلەنوێ ئەمریکا ستایشی بەرەوپێشچوونی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمدا
دواتر سەرلەنوێ ئەمریکا ستایشی بەرەوپێشچوونی ئازادی ڕادەربڕین دەکات لە هەرێمدا
ەیوەندیدار