بافڵ تاڵەبانی: بەشوێن پێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێنین



سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی كرد و ڕایگەیاند: “ئێمە بەشوێن پێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێنین و درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە تەندروستە دەبین، كە پەیڕەویان دەكرد”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری پێشووی سكرتێری گشتی یەكێتی لە شەقامی سالم كرد.

نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی بڵاویكردەوە، “لە سەردانەكەدا بافڵ تاڵەبانی لەنزیكەوە لە تەندروستی كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی پرسیوە و هیوای خواستوە هەمیشە لەشساغ و تەندروست بێت و بەمێژووە پڕ لە شكۆمەندییەكەیەوە وەك هەمیشە لەخزمەتی یەكێتی و كوردستاندا بێت.”

بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، “ئەزموونی دەوڵەمەند و پڕ لە شانازیی كاك كۆسرەت بۆ ئێمە قوتابخانەیە و وانەكانی قارەمانێتی و جوامێریی لێوە فێردەبین، ئێمە بەشوێن پێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێنین و درێژەپێدەری ئەو سیاسەتە تەندروستە دەبین، كە پەیڕەویان دەكرد.”

سەردانەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ لای كۆسرەت ڕەسوڵ‌ دوای ئەوە دێت هێزە ئەمنییەكانی یەكێتی لە دوێنێوە دوو قەڵای دێرین ئەحمەد ناسراو بە “كوێخا دێرین عوزێری”یان ڕووخاندووه، كە فەرماندەی فەوجێكی سەربە لیوای (3 و 7)ی هێزەكانی (70)ی یەكێتییە و ئەم دوو لیوایە سەر بە كۆسرەت ڕەسوڵ عەلی-ن.

دێرین ئەحمەد، لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمەوە تۆمەتباركراوە بە سەرانەسەندن و هەڕەشەكردن لەسەرمایەداران، كوڕی یەكێك لە سەرمایەدارەكان لەلایەن چەند چەكدارێكەوە تەقەی لێكراوە و لەم رووداوەدا “دێرین ئەحمەد” تۆمەتبار كراوە، بەڵام هێشتا دەستگیر نەكراوە.

نرخی زێر بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد
پێشت نرخی زێر بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد
حەمماس ڕەزامەندی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بۆ غەزە نیشان دەدات
دواتر حەمماس ڕەزامەندی پێکهێنانی حکومەتێکی تەکنۆکراتی بۆ غەزە نیشان دەدات
ەیوەندیدار