نرخی زێر بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزینی تۆماركرد



بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار لە بۆرسەی جیهانی و دابەزینی ڕێژەەی هەڵئاوسانی ئابووری لە ئەمریكا ئاگربەست لە غەززە و پشوو لە چین، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو ڕووی لە دابەزین كرد و لە 24 كاتژمێردا نزیكەی 40 دۆلار لە بەهاكەی لەدەستداوە.

دانا وەرتی، خاوەنی زێڕنگەری ئازوورا لە هەولێر بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە لەگەڵ كردنەوەی بۆرسەی جیهانی، نرخی زێڕ بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و هۆكارەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە هێزی دۆلار گەیشتۆتە 104.833 خاڵ و هاوكات ڕێژەی هەڵئاوسانی مانگانەی ئابووری ئەمریكا 0.3%ە و هەروەها ڕێژەی هەڵئاوسانی ساڵانە بۆ 3.1% دابەزیوە.

ئەو زێڕنگەرە وتیشی، “ئەگەر ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیەنرێت ئەوا كاریگەری لەسەر نرخی زێڕ دەبێت و زیاتر دادەبەزێت و هەروەها بەهۆی ئەوەی لە 9ی مانگەوە لە چین پشووە بۆیە ئەوەش هۆكاری دیكەیە بۆ دابەزینی نرخی زێڕ”.

ئاماژەی بەوەشكرد، “نرخی یەك ئۆنسەی زێڕ لە 2025 دۆلارەوە دابەزیوە بۆ 1990 دۆلار” لەكاتێكدا لەسەرەتای ئەم مانگەدا بە 2057 دۆلار بوو.

ئاشكراشی كرد، ئێستا نرخی یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 بووە بە 495 هەزار دینار و عەیاری 21 بووە بە 435 هەزار و عەیاری 18 بووە بە 375 هەزار دینار.

 

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کۆبووەوە
پێشت سەرۆکی هەرێم لەگەڵ سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کۆبووەوە
بافڵ تاڵەبانی: بەشوێن پێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێنین
دواتر بافڵ تاڵەبانی: بەشوێن پێی سەرۆك مام جەلال و كاك كۆسرەتدا هەنگاو دەنێنین
ەیوەندیدار