سزای نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری كرایە 200 هەزار و زیندانی كردن



بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق سزای یاسایی و غەرامەی بۆ لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەتی شۆفێری یان بەبێ هەڵگرتنی مۆڵەت دیاریکرد، هاوکات تەمەنی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بۆ پاسکیل و ئۆتۆمبێل ڕوونکردەوە.

عەمید زیاد ئەلقایسی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاند غەرامەی لێخوڕینی ئۆتۆمبێل بەبێ مۆڵەتی شۆفێری دەگاتە 200 هەزار دینار، لەگەڵ زیندانی کردن و دەستبەسەرکردنی ئۆتۆمبێلەکەی.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک ئەم کارە ئەنجام بدات بە پێشێلکردنی یاسای هاتووچۆ دادەنرێت.

ڕاشیگەیاند، هەرکەسێک مۆڵەتی شۆفێری هەبێت و لەکاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلەکەدا هەڵی نەگرێت بە بڕی ٥٠ هەزار دینار غەرامە دەکرێت و ئۆتۆمبێلەکەش بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ دەستبەسەر دەکرێت.

سەبارەت بەو تەمەنانەی، کە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی شۆفێری دیاریکراون، وتی، “هەر کەسێک لەگەڵ گەیشتن بە تەمەنی 16 ساڵی دەتوانێت مۆڵەتی سواربوونی پاسکیلێک بە هەموو جۆرەکانیەوە بەدەستبهێنێت، دوو میحوەر یان تیكتۆك یان سێ ئەکسل، هەروەها هەر کەسێک تەمەنی ١٧ ساڵ تەواو بکات و تەمەنی بگاتە ١٨ ساڵ دەتوانێت مۆڵەتی شۆفێری ئۆتۆمبێلی تایبەت بەدەستبهێنێت”.

سودانی: کاردەکەین بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکان
پێشت سودانی: کاردەکەین بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکان
زیاتر لە 27 هەزار کەس لە توێژێک لە هاوکاری بێبەشدەکرێن
دواتر زیاتر لە 27 هەزار کەس لە توێژێک لە هاوکاری بێبەشدەکرێن
ەیوەندیدار