سودانی: کاردەکەین بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزاری و پەیوەندییەکان



سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، کارکردەکەن بۆ باشترکردنی کوالێتی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان وەک یەکێک لە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەتەکەیان و هەوڵیشدەدەن ئاستی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراقدا باشتر بکەن.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە،محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمیساران لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، کۆبووەوە و لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی ڕێکارە پێویستەکان کرا بۆ دەستپێکردنی مۆڵەتی چوارەم بۆ تۆڕەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییەکانی.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی کاری ڕاگەیاندن لەسەر ئاستی نیشتمانی و پێویستی ڕێکخستنی خرایەڕوو، لە هەمان کاتدا جەخت لەسەر گرنگی پشتیوانیکردنی ئازادیی ڕاگەیاندن و ڕادەربڕین کرایەوە، هەروەک چۆن لە دەستووردا هاتووە وەک ماف و دەستکەوتی سروشتی کە بە ویستی نیشتمانی دامەزراوە، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر گرنگترین ئامرازەکانی سەروەری دیجیتاڵ و ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

هەروەها جەختیکردەوە، لەسەر گرنگی کارکردن بۆ باشترکردنی کوالیتی خزمەتگوزارییەکانی پەیوەندییەکان، وەک یەکێک لە ئامانجەکانی بەرنامەی حکومەت کە هەوڵدەدات ئاستی خزمەتگوزارییە گشتیەکان باشتر بکات بۆ هاووڵاتییان و ئاماژەی بەوەش کرد کە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان وەک یەکێک لە دیارترین دامەزراوەکانە کە توانای زیادکردنی سەرچاوە نا نەوتییەکانی هەیە بۆ گەنجینەی دەوڵەتی.

سەرۆکوەزیرانی عێراق راشیگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی ئاستی خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان لە عێراقدا بەرزبکەنە و باشتری بکەن، چونکە خزمەتگوزاری پەیوەندییەکان داهاتێکی زۆر بۆ گەنجینەی وڵات دەستەبەر دەکات بۆئەوەش هەوڵی تەواوەتی دەدەن بۆ ئەوەی ئاستی هەموو خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە عێراق باشتر بکەن.

خوێندنی باڵا سێ پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنێت
پێشت خوێندنی باڵا سێ پۆست لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر ڕادەگەیەنێت
سزای نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری كرایە 200 هەزار و زیندانی كردن
دواتر سزای نەبوونی مۆڵەتی شۆفێری كرایە 200 هەزار و زیندانی كردن
ەیوەندیدار