عێراق مۆبایلی نیشتمانی دادەمەزرێنێت



محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی هیام یاسیری، وەزیری پەیوەندییەكان، كە تەرخانكرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكارەكانی جێبەجێكردن بۆ مۆڵەتی مۆبایلی نیشتمانی.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر هەنگاوەكانی وەزارەتی پەیوەندییەكان و دەستەی پەیوەندییەكان و ڕاگەیاندن، هەروەها پڕۆسەی دانوستان لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییە تایبەتمەندەكان سەبارەت بە تایبەتمەندی و پێویستەكان بۆ بەڕێوەبردنی پڕۆژەكە و پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكانی بۆ هەموو هاووڵاتیان بە باشترین ئاست و تێچووی بەردەست، بە شێوەیەك ئاوات و پێداویستییەكانیان بگونجێت.

ئەنجوومەنی وەزیران لە دانیشتنی 42ی خۆیدا، لە 17ی تشرینی یەكەمی 2023 بڕیاریدابوو، كە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان مۆڵەتی نیشتمانی مۆبایل دەربكات، بە بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای نەوەی پێنجەم، بۆ ماوەی سێ ساڵ، بە پابەندبوون بەوەی لە مەنهەجی وەزاری و بەرنامەی حكومەتدا هەبووە.

ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ جگەرە خەرجدەکرێت
پێشت ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ جگەرە خەرجدەکرێت
بە فەرمی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاری كران
دواتر بە فەرمی یەكەم ڕۆژی ڕەمەزان و جەژن دیاری كران
ەیوەندیدار