ڕۆژانە زیاتر لە ٣ ملیار دینار بۆ جگەرە خەرجدەکرێت



یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندرووستی عێراق ڕایگەیاند، لە عێراق ڕۆژانه بڕى سێ ملیار دینار لە کڕینی جگەرەدا خەرج دەکرێت، دەشڵێت، زیاتر لە ٧٠%ی جگەرە هاوردەکراوەکان ناچێتە ژێر پشکینی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆرییەوە.

وەسیم گەیلان شاکر، یاریدەدەری بەڕێوەبەری پرۆگرامی کۆنترۆڵکردنی تووتن لە وەزارەتی تەندروستی عێراق لە لێدوانێکی تەلەڤیزیۆنییدا بۆ کەناڵی عێراقییە لەبارەى خەرجکردنى بڕێکى زۆر پارەى ڕۆژانە لە عێراق بۆ کڕینى جگەرە، دەڵێت عێراقییەکان ڕۆژانە بڕی سێ ملیار دینار بۆ کڕینی جۆرە جیاوازەکانی جگەرە خەرج دەکەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە ٧٠%ی جگەرە هاوردەکراوەکان بە دوورن لە پشکنین و ناچێتە ژێر پشکینی کوالێتی کۆنتڕۆڵی جۆرییەوە.

ڕاشیگەیاند، بێجگە لە جگەرەی توتن لە ئێستادا چەندین جۆری جگەرەی ئەلکترۆنی و ڤایپ لە بازاڕەکاندا هەن و بەکارهێنانیان ڕوو لە زیادبوونە،

دەشڵێت” جگەرەی ئەلیکترۆنیی کاریگەریی خراپی لەسەر تاک و کۆمەڵگە هەیە، هەروەها هەندێکیان ماددەی هۆشبەری تێدایە، پێویستە یاسایەکی نوێ سەبارەت بە جگەرەی ئەلیکترۆنی دەربکەین.

بەپێی وتەی وەسیم گەیلان شاکر، بە نزیکەیی نیوەی دانیشتووانی عێراق جگەرە دەکێشن، لەو ڕێژەیەش بەشێکیان لە ڕەگەزی مێینەن.

بەهۆی وەرگەڕانی دوو تراكتۆر 3 كەس بوونە قوربانی
پێشت بەهۆی وەرگەڕانی دوو تراكتۆر 3 كەس بوونە قوربانی
عێراق مۆبایلی نیشتمانی دادەمەزرێنێت
دواتر عێراق مۆبایلی نیشتمانی دادەمەزرێنێت
ەیوەندیدار