ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا



ژمارەی حاجییانی عێراق بۆ ئەمساڵ ٣٣ هەزار حاجی تێپەڕاندووە، لەو ژمارەیەش زیاتر لە چوار هەزاریان کوردن.

ئەمڕۆ هەینی، شەریف گولاک، جێگری دەسەڵاتی حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، ژمارەی حاجیانی ئەمساڵ بە گوێرەی ئامارەکانی دەستەی حەج و عومرە ٣٣ هەزار و٦٩٠ حاجییە و پێشبینیش دەکرێت ڕێژەکە زیاد بکات.

ئاماژەی بەوەکرد، لەو ژمارەیە نزیکەی ١٣.٩٪ی حاجییەکان کوردن کە ژمارەیان چوار هەزار و ٦٨٢ حاجییە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی یاسای دەسەڵاتی حەج و عومرە کەسوکاری پلەیەکی شەهیدانی ڕووبەڕووبونەوەی گروپەچەکدارە توندڕەوەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بە ڕێژەی ١٥٪ لە خەرجی حەج و عومرە دەبەخشرێن.

ناوباراو باسی لەوەکرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی سەکۆی ئەلیکترۆنی سعودیە بۆ حەج و عومر،ە عێراق یەکەم وڵات دەبێت کە سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە و دابینکردنی خۆراک و شوێنی مانەوەی بۆ حاجییان دابین کردبێت.

مامۆستایەکی کورد خەڵاتی باشترین مامۆستای ئێران وەردەگرێت
پێشت مامۆستایەکی کورد خەڵاتی باشترین مامۆستای ئێران وەردەگرێت
جێبەجێکردنی پڕۆژەی “میترۆ”کەی بەغدا بە کوێ گەیشتووە؟
دواتر جێبەجێکردنی پڕۆژەی “میترۆ”کەی بەغدا بە کوێ گەیشتووە؟
ەیوەندیدار