مامۆستایەکی کورد خەڵاتی باشترین مامۆستای ئێران وەردەگرێت



خەڵاتی باشترین مامۆستای ساڵی ئێران بەخشرایە مامۆستایەکی کوردی خەڵکی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی گەڕاندنەوەی قوتابییانی دابڕاو بۆ قوتابخانە.

ڕۆژی چوارشەممە لەلایەن دامەزراوەی بورهان لە تاران ڕێوڕەسمێک بۆ ڕاگەیەندنی باشترین مامۆستای ئێران بەڕێوەچوو، ناوی”ئارام ئەحمەد پوور” مامۆستای قوتابخانە لە گوندی گەڵازی شنۆ وەکو باشترین مامۆستای ئەم ساڵی ئێران ڕاگەیەنرا.

ئارام ئەحمەدپوور ئەزموونی ١٨ ساڵ مامۆستایەتی هەیە، بەهۆی هەوڵە بەردەوامەکانی ئەو مامۆستایە لە پێناو گەڕاندنەوەی ئەو قوتابییانەی وازیان لە خوێندن هێناوە، خەڵاتەکەی پێبەخشراوە.

ئارام ئەحمەدپوور، باسی لەوەکردووە، لە ماوەی ئەو ١٨ ساڵەدا توانیوویەتی ژمارەیەکی زۆری قوتابی کە وازیان لە خوێندن هێنابوو، بگەڕێنێتەوە بۆ قوتابخانە، کە یەکێک لەو قوتابییانەی وازی لە خوێندن هێنابوو، ئێستا لە گوندی گەڵازی شنۆ بووەتە مامۆستا.

محەممەد ئازین، سکرتێری یەکەمین خولی دابەشکردنی خەڵاتی نێودەوڵەتیی مامۆستا ڕایگەیاند، چالاکییەکانی ٨٠ هەزار مامۆستایان تاوتوێکردووە کە ١٢ هەزاریان بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە بەربژێرکراون و لەنێو ئەو کەسانەدا ٩٩ مامۆستا لە ١٧ وڵاتی جیهاندا بوون.

دامەزراوەی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکانی بواری پەروەردە و راهێنانی بورهان ساڵی ٢٠١٣ لە تاران دامەزراوە، ئامانجی بەرەوپێشبردنی سیستمی پەروەردەیە.

پارەدانی ئەلیکترۆنی سەرجەم عێراق دەگرێتەوە
پێشت پارەدانی ئەلیکترۆنی سەرجەم عێراق دەگرێتەوە
ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
دواتر ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
ەیوەندیدار