جێبەجێکردنی پڕۆژەی “میترۆ”کەی بەغدا بە کوێ گەیشتووە؟



سەرەڕای تەرخانکردنی ملیارەها دۆلار، شارەوانی بەغدا ئامادە نییە پڕۆژەی “میترۆ”کە جێبەجێبکات کە چەندین ساڵە پلانی بۆ دانراوە و هۆشداری لە کەمبوونەوەی پارە دەدات.

لە مانگی تەمموزی ٢٠١١ شارەوانی بەغدا ڕایگەیاند کە کۆمپانیایەکی فەرەنسی دیزاینی سەرەتایی بۆ پڕۆژەی میترۆی پایتەخت ئامادە دەکات، بەڵام پاش ١٣ ساڵ هێشتا لە نووسینێکی سەر کاغەز تێنەپەڕی، جێبەجێکردنیشی بەهۆی گەندەڵەییەکانەوە دواخراوە.

بە وتەی پسپۆڕان، ئەرکی جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە بە شارەوانی بەغدا سپێردراوە، بەڵام وەک پێویست دڵسۆز نەبووە لە هەوڵدان بۆ جێبەجێکردنی، بەو پێیەی دواخستنی کارەکان هێشتا بوونی هەیە سەرەڕای تەرخانکردنی سەدان ملیار دۆلار بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکە.

سەرەڕای هەموو ئەو لێدوان و بەڵێنانەی کە بیست ساڵە دراوە، پڕۆژەی میترۆی بەغدا و هەروەها پڕۆژەی شەمەندەفەرەکەی ڕاگیراوە، هێشتا تنها پڕۆژەی سەر کاغەزن و جێبەجێنەکراون.

دوێنێ پێنجشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەستپێکردنی دەرفەتی وەبەرهێنانی بۆ پڕۆژەی میترۆی بەغدا و پڕۆژەی شەمەندەفەری کەربەلا – نەجەف ڕاگەیاند.

محەمەد شیاع سودانی جێبەجێکردنی پڕۆژەی میترۆی بەغدا و هێڵی شەمەندەفەری کەربەلا- نەجەف ڕایگەیاند، “پرۆژەی میترۆی بەغدا گۆڕانکارییەکی گرنگ لە جوڵە و گواستنەوەی هاووڵاتییان لە بەغدای پایتەخت بەدیدەهێنێت، کە دانیشتوانەکەی لە ٨ ملیۆن کەس تێدەپەڕێت”.

پڕۆژەی میترۆی بەغدا لە ٧ هێڵ پێکدێت بە درێژاییی ١٤٨ کیلۆمەتر، و زۆربەی ناوچەکانی بەغدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، گواستنەوە و جوڵە بۆ هاووڵاتییان دابیندەکات لەنێوان شارە نوێکانی وەک ئەلجەواهیری لە ڕۆژئاوای بەغدا، عەلی ئەلوەردی لە باشووری بەغدا و شاری سەدری نوێ لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا.

سودانی جەختیشی لەوەکردەوە، “ڕاگەیاندنی ئەم دوو پڕۆژەیە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری لە ڕێڕەوی کاری حکومەت دەکات،گواستنەوەی گشتی ئامانجێکە کە تێیدا بە دروستکردنی پرد، ئۆڤەرپاس و تونێل ڕازی نابین، بەڵکو دیدێکی فراوانترمان هەیە بۆ بەرەوپێشبردنی بەغدای پایتەخت”.

ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
پێشت ژمارەی حاجییانی ئەمساڵ ڕاگەیەنرا
وردەکاری پڕۆژەی شەمەندەفەری کەربەلا – نەجەف
دواتر وردەکاری پڕۆژەی شەمەندەفەری کەربەلا – نەجەف
ەیوەندیدار