زەوی بەسەر نزیکەی دوو هەزار فەرمانبەر دابەشدەکرێت



فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکووک ناویان هاتووەتەوە بۆ وەرگرتنی زەوی، لەلایەن وەزارەتی تەندروستی عێراق

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ناوی هەزار و ٨٣٨ فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی کەرکووکی بڵاوکردەوە، کە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی بۆ شارەوانی ڕەوانە کراوە، بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا زەوی وەربگرن.

ناوەکان بەپێی ناوەندی کەرکووک، شارەدێکانی حەویجە، دووبز، داقوق، تازە، دابەشکراون، |شارەدیی حەویجە لەنێو قەزاکانی دیکە زۆرترین فەرمانبەری ناویان هاتووەتەوە.

بەپێی وەزارەتی تەندروستی، ئەو فەرمانبەرانە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە ٣١ـی ساڵی ٢٠٢٠ و نووسراوەکانی ژمارە ٤٢٦٣ـی ساڵی ٢٠١٣ و ٨٥٤ـی ساڵی ٢٠٢٠ زەوییان پێدراوە.

سامان یابە، وتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، ڕایگەیاندووە “نزیکەی ٢١ هەزار فەرمانبەری تەندروستی هەن، بەشێکیان ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕاوەتەوە، لە ئایندەدا ناوی فەرمانبەری دیکەش دەگەڕێتەوە، دابەشکردنی زەوی بەپێی سیستمێکە وەزارەتی تەندروستی دیاریکردووە و بەپێی خاڵ و ساڵانی خزمەت و چەند بابەتێکی دیکە دەبێت””

ئەو فەرمانبەرانەی ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی هاتووەتەوە بەم شێوەیە: ٥٢٦ فەرمانبەری تەندروستی ناوەندیی کەرکووک، ٤٥٢ فەرمانبەر لە حەویجە، ٦٩ فەرمانبەر لە دووبز، ٦٨ فەرمانبەر لە تازە و ٢٧٠ فەرمانبەر لە داقوق، کە کۆی گشتیان دەکاتە هەزار و ٣٨٥ فەرمانبەر.

وردەکاری پڕۆژەی شەمەندەفەری کەربەلا – نەجەف
پێشت وردەکاری پڕۆژەی شەمەندەفەری کەربەلا – نەجەف
جەمال کۆچەر: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری سەرجەم کێشەکان ناکات
دواتر جەمال کۆچەر: هەمواری یاسای بودجە چارەسەری سەرجەم کێشەکان ناکات
ەیوەندیدار