د. چنار سنجاوی: زۆرترین ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێرە



د. چنار سنجاوی، پسپۆڕی نەشتەرگەری و سەرۆکی بەشی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە لە وەزارەتی تەندروستی لە چاوپێکەوتێکی لەگەڵ تۆڕی میدیایی خەڵک، ڕاگەیاند، نۆ هەزار و 19 تووشبووی شێرپەنجە لە کوردستان تۆمارکراون کە زۆرترین ڕێژەی تووشبوو لە شاری هەولێرە.

ئاماژەشیدا بەوەی بەربڵاوترین جۆری نەخۆشییەکە شێرپەنجەی مەمکە.

لە بەشێکی تری قسەکانی ئاماژەی بەوەدا، تووشبوانی شێرپەنجە تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵییە. د. چنار سنجاوی وتیشی: لەڕێگەی چالاکی جۆراوجۆر و ئیڤێنتەوە هاووڵاتیان وشیار دەکەینەوە لەچۆنیەتی چاودێری کردن و ئاگاداربوونی کەسانی تووشبوو و دەست نیشانکردنیان.

لەبارەی گرینگی زوو دەست نیشانکردنی کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە ڕایگەیاند، ناوەندی جیهانی کۆنتڕۆڵی شێرپەنجە سەلماندوویەتی %50ی کەسانی تووشبوو بە شێرپەنجە دەتواندرێت ڕێگری لێ بکرێت و نەخۆشییەکە چارەسەر بکرێت. زوو دەست نیشانکردن و ئاشکراکردن ئەگەری چارەسەرکردنی دەبێت بە %100.

سەبارەت بە کەموکوڕی ئەو دەرمانانەی لە کوردستان هەن، د، چنار بە “خەڵک”ی ڕاگەیاند، ئەو دەرمانانەی کە لە بەغداوە دێن زۆر جار بەشی ئەو ژمارە زۆرەی کەسانی تووشبوو ناکات. بەغداش ڕەچاوی ئەوەی نەکردووە %30ی نەخۆشەکان لەدەرەوەی شارەکانەوە دێن.

وتیشی، لەکاتی شەڕی داعش زۆربەیان خەڵکی موسڵ و شارەکانی تری عێراق بوون کە ئاوارەبوون و لە کوردستان تۆمار دەکران لەم حاڵەتەش دەرمانی پێویست لە دەرمانخانەکان و کۆگاکانی ئێمە نەبوو.

هاوپەیمانان وادەیەکیان بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە داناوە
پێشت هاوپەیمانان وادەیەکیان بۆ یەکخستنەوەی پێشمەرگە داناوە
دادگای سوید دەرکردنی ئەو کەسەی پەسەند کرد کە قورئانی سووتاند
دواتر دادگای سوید دەرکردنی ئەو کەسەی پەسەند کرد کە قورئانی سووتاند
ەیوەندیدار