دادگای سوید دەرکردنی ئەو کەسەی پەسەند کرد کە قورئانی سووتاند



دادگای سوید بڕیاری وەرگرتنەوەی مافی مانەوەی لە سەلوان مۆمیکا پەسەند کرد، ئەو هاووڵاتییە عێراقییەی کە چەند جارێک قورئانی پیرۆزی سووتاند.

دادگای کۆچی سوید لە ستۆکهۆڵمی پایتەخت ڕایگەیاند، بڕیاری لێسەندنەوەی مافی مانەوەی لە سەلوان مۆمیکا وەک خۆی ماوە و نەگۆڕاوە، ئەمەش بەو مانایە دێت کە بڕیارەکەی پەسەند کردووە.

مۆمیکا تاوانبار کراوە بەوەی لە کاتی پێشکەشکردنی داوای پەنابەریدا، زانیاری ناڕاستی پێشکەش کردووە.

سەرباری بڕیارەکەی دادگاش، بەڵام سەلوان لە سوید دەرناکرێت و ئیقامەیەکی کاتیی تا مانگی نیسانی داهاتوو پێدراوە، بەو پێیەش کە لە ئەگەری ناردنەوەی بۆ عێراق مەترسی ئەشکەنجەدانی لەسەرە، دیپۆرت ناکرێتەوە.

مانگی حوزەیرانی 2023 سەلوان مۆمیکا کە هاووڵاتییەکی عێراقییە بە سوودوەرگرتن لە یاسای ئازادی خۆپیشاندان لە سوید، قورئانی پیرۆزی سووتاند، ئەوەش کاردانەوەی زۆری لێکەوەتەوە و عێراق وێڕای هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سوید، داواشی کرد ڕادەستی عێراق بکرێتەوە.

 

د. چنار سنجاوی: زۆرترین ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێرە
پێشت د. چنار سنجاوی: زۆرترین ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە لە هەولێرە
کۆریای باشوور کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکات
دواتر کۆریای باشوور کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکات
ەیوەندیدار