عێراق داوای ڕادەستکرتدنەوەی سەلوان مومیکا دەکات



ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق  ڕایگەیاند داوایان لە حکومەتی سوید کردووە، ئەو کەسەیان رادەستبکەنەوە کە قورئانی پیرۆزی لە وڵاتەکەیان سوتاند، بەڵام هەتا ئێستا سوید هیچ وەڵامێکی ئەو داواکارییەی نەداوەتەوە.

جەختی لەوەشکردەوە حکومەتی عێراق سورە لەسەر داواکارییەکەی لەپێناو ڕادەستکردنەوەی ئەو هاوڵاتییەدا و دەستبەرداری داواکەی نابێت، وتیشی ئەو کەسە بەناوی سەلوان مۆمیکایە و هەڵگری ڕەگەزنامەی عێراقییە، بۆیە دەبێت ڕادەست بکرێتەوە.

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی باڵیۆزی سویدی کرد و پەیامێکی توندی ئیدانەکردنی ئەو کارەی پێگەیاند.

لایخۆیەوە سەلوان مۆمیکا بە رۆژنامەی ئێکسپرێسی سویدی راگەیاندووە، “لە ماوەی ١٠ رۆژی داهاتوودا قورئانێکی دیکە و ئاڵای عێراق لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراقدا دەسوتێنم”.

هەر کارمەندێک منداڵى ببێت ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
پێت هەر کارمەندێک منداڵى ببێت ٧ هەزار دۆلار وەردەگرێت
نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت
دوات نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە هەرێم دادەبەزێت
پەیوەندیدار