کۆریای باشوور کۆمەڵگەیەکی پەروەردەیی لە هەولێر دروست دەکات



بە گوژمەى 12 ملیۆن دۆلار پرۆژەی کۆمەڵگەیەکى پەروەردەیى و سەنتەرێکى ڕاهێنانى مامۆستایان و نۆژەنکردنەوەى 20 قوتابخانە و کتێبخانەى زەیتون لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونى ئالان حەمە سەعید، وەزیرى پەروەردە و حەمەی حەمە سەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و لاوان  و سینگچۆل لیم، کونسوڵی گشتیی کۆریای باشوور لە هەولێر و بەڕێوەبەرى رێکخراوی کۆیکای کۆری لە هەرێمى کوردستان، گرێبەستێک لەگەڵ رێکخراوی کۆیکای کۆری واژوو کرا.

خەرجی پڕۆژەکە 12 ملیۆن دۆلارە و دروستکردنى کۆمەڵگەیەکى مودێرنى پەروەردەیى لە گەڕەکى ژینى دارەتوو و سەنتەرێکى تایبەت بەڕاهێنانى مامۆستایان، نۆژەنکردنەوەى 20 قوتابخانە و کتێبخانەى زەیتون لە هەولێر لەخۆدەگرێت.

دادگای سوید دەرکردنی ئەو کەسەی پەسەند کرد کە قورئانی سووتاند
پێشت دادگای سوید دەرکردنی ئەو کەسەی پەسەند کرد کە قورئانی سووتاند
بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
دواتر بانکی ناوەندی دەیان ملیۆن دۆلاری نەختی خستە بازاڕەوە
ەیوەندیدار