زانیاری نوێ دەربارەی شکانی بۆریە نەوتەکەی کەرکووک



تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور سەرقاڵی چاککردنەوەی بۆرییەکی نەوتی کەرکووکن کە لە دوێنیوە شکاوە.

لە شەوی چوارشەممەوە بۆرییەکی گواستنەوەی نەوت لە کەرکووک شکاوە و تیمەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور هەوڵەکانیان بۆ چاککردنەوەی بۆرییەکە دەستپێکردووە.

هۆکاری شکانی بۆرییەکە بۆ کۆنیی دەگەڕێتەوە و بە پێی زانیارییەکان 18 ساڵ لەمەوبەر ڕاکێشراوە، بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاووڵاتییانیش لە هەر مەترسییەک، خانووەکانی نزیک لە بۆرییەکە چۆڵ کراون.

مانگی ڕابردووش بۆرییەکی گواستنەوەی غاز لە کەرکووک شکا و دوای هەوڵی تیمەکانی نەوتی باکوور، کێشەکە چارەسەر کرا.

 

بریندارانی ڕووداوەکەی دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا
پێشت بریندارانی ڕووداوەکەی دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا
ئەمریکا دەکشێتەوە؟
دواتر ئەمریکا دەکشێتەوە؟
ەیوەندیدار