بریندارانی ڕووداوەکەی دەربەندیخان گیانیان لەدەستدا



ئەو دوو هاووڵاتییەی لە ڕووداوەکەی بەردەم تونێلی دەربەندیخان بە سەختی بریندار ببوون، گیانیان لەدەستدا.

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر کە سەوزە و میوەی بۆ دەربەندیخان دەگواستەوە، لەبەردەم تونێلەکەدا وەرگەڕا.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دەربەندیخان بڵاویکردەوە، لە ڕووداوەکەدا شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە بە هۆی سەختی برینەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا.

لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەمە دووەم ڕووداوی هاتووچۆیە کە لەسەر ڕێگەی دەربەندیخان-سلێمانی ڕووبدات و تێیاندا چوار کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکەش برینداربوون.

دەروازەی باشماخ: گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بچن بۆ ئێران
پێشت دەروازەی باشماخ: گەشتیاران ناتوانن بە ئۆتۆمبیلی خۆیان بچن بۆ ئێران
زانیاری نوێ دەربارەی شکانی بۆریە نەوتەکەی کەرکووک
دواتر زانیاری نوێ دەربارەی شکانی بۆریە نەوتەکەی کەرکووک
ەیوەندیدار