كچێك لە قەڵادزێ پەینی ئەندامی بەرهەم دەهێنێ



وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، پێشوازیكرد لە هاژە حەسەن و باوكی و ڕێزلێنانی پێشكەشكردن، كە توانیوویەتی بەرهەمی ماستەرنامەكەی بكاتە كرداری بەدامەزراندنی كارگەیەك لە قەڵادزێ بۆ بەرهەمهێنانی پەینی ئەندامی لە پاشماوەی پەلەوەری.

بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ ڕایگەیاند، لە دامەزراندنی ئەم كارگەیە بۆچوونی زۆر جیاواز هەبوو كە ڕێگر بوون لەبەردەم هەنگاوەكانیدا، بەڵام من گەشبین بووم بە توانای زانستی ئەم خاتوونە و سەركەوتنی هەوڵەكانی، بۆیە بڕیارمدا پشتیوانی بكەم، ئەمڕۆش زۆر دڵخۆشم، كە سەركەوتنی پرۆژەكەی ڕادەگەیەنم دوای توێژینەوە زانستییەكان.

ئەم كارگەیە لە پاشماوەی كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان پەینی ئەندامی بەرهەمدێنێ، بەكوالێتیەكی بەرز و بەشێوازی شل و لە كیس نراو، كارگەكە بەرهەمی ساڵانەی (۱۱) هەزار بوتڵی پەینی ئەندامی شل و (۱۰) تەن كیسەیە، كە هەلیكاری بۆ ژمارەیەك لە گەنجی ناوچەكە ڕەخساندووە.

لای خۆیەوە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو سوپاسی باوكی هاژەی كرد، كە یارمەتیدەری سەرەكی كچەكەیەتی لەبەرەو پێشبردنی كارگەكە و سەرپەرشتیكردنی، هەروەها جەختیكردەوە، كە دەرگای وەزارەت كراوەیە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت ببنە خاوەنی پڕۆژەی كشتوكاڵی خۆیان و كارئاسانیان بۆ دەكات.

بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بڕیاریدا
پێشت بانكی ناوەندی بۆ فرۆشتنی دۆلار بە نرخی فەرمی بڕیاریدا
دادگا دواهەمین بڕیاری لەسەر کەیسی شێروان شێروانی دا
دواتر دادگا دواهەمین بڕیاری لەسەر کەیسی شێروان شێروانی دا
ەیوەندیدار