لە دوا پلەی جیهاندایە… ڕێژەی ژنانی عێراقی ئیشکەر چەندە؟



بەپێی دوایین ڕاپۆرت سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری ژنان لە هێزی کار بۆ ساڵی ٢٠٢٤، عێراق لە پلەی دووەمی جیهاندا بووە لە ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کاری وڵاتدا.

ژمارەکان دەریدەخەن لە کۆی ١٣ ملیۆن ژن کە توانای کارکردنیان هەیە لە عێراق، تەنها ٪٧ یان کاردەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتێکی جیهانی، عێراق لە ڕیزبەندی ١٩٥هەمیندایە لە کۆی ١٩٥ وڵات، ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان لە هێزی کار لە عێراق تەنها گەیشتووەتە ٪١٠.٧.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، تێکڕای جیهانی ژنان لە هێزی کار لە ساڵی ٢٠٢٤ گەیشتووەتە ٥٠.٦٪، لەبەرامبەردا وڵاتی بۆروندی لە ئەفریقای ڕۆژهەڵات زۆرترین ڕێژەی ژنانی لە هێزی کاردا هەیە، ڕێژەی ژنان لە ٪٧٨.٢٥ی هێزی کاری فەرمی و نافەرمی پێکدەهێنێت.

لە لایەکی دیکەوە عێراق کەمترین ڕێژەی ژنانی لە هێزی کاردا هەیە، بەو پێیەی ڕێژەی مێینە تەنیا ٪١٠.٧٦ی هێزی کارە.

هەرچەندە حکومەتی عێراق هەندێک هەوڵی داوە بۆ بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان، بەڵام هێشتا ئاستەنگی جۆراوجۆر هەن کە ڕێگرن لە بەدەستهێنانی مافی یەکسان و توانای کارکردنی ژنان.

دانیشتوانی عێراق کە تەمەنی کارکردنیان ١٥ ساڵ و سەرووترە نزیکەی ٦٤٪ە، واتە نزیکەی ٢٨ ملیۆن کەس لە تەمەنی کارکردندا هەن، ئەم ژمارەیە دابەشکراوە بەسەر ١٥ ملیۆن پیاو و ١٣ ملیۆن ژن، هەروەها ئەنجامەکان دەریدەخەن لە کۆی ١٣ ملیۆن ژن کە تەمەنی کارکردنیان هەیە، تەنها نزیکەی یەک ملیۆن ژن کار دەکەن، ئەمەش وایکردووە ڕێژەی ژنانی کارکەر لە کۆی هەموو ژنان توانای کارکردنیان تەنها ٧٪ بێت.

سۆران عومەر: دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە
پێشت سۆران عومەر: دواکەوتنی هەمواری یاسای بودجە پەیوەندی بە هەرێمەوە نییە
قوباد تاڵەبانی: گەشبینین ئەمساڵ کێشە داراییەکان بە یەکجاری چارەسەر بکەین
دواتر قوباد تاڵەبانی: گەشبینین ئەمساڵ کێشە داراییەکان بە یەکجاری چارەسەر بکەین
ەیوەندیدار