ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست



ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست بۆ سبەینێ‌ و وتەبێژی حكومەت دەڵێت: “بەهۆی پشوو و یادی شەهید بوونی ئیمام كازمەوە كۆبوونەوە ناكرێت”.

باسم عەوادی، وتەبێژی حكومەتی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام نادرێت و دواخراوە بۆ سبەینێ‌ چوار شەممە.

ڕاشیگەیاندووە، هۆكاری دواخستنی كۆبوونەوەكە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی، كە ئەمڕۆ لە دامودەزگاكانی بەغدا پشووە و هەروەها زیندووكردنەوەی یادی شەهید بوونی ئیمام كازم (سەلامی خوای لەسەربێت).

هەفتانە لە ڕۆژی سێ‌ شەممەدا ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانی كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات و تیایدا چەندین بڕیار دەردەكرێن.

“غیابدانی مامۆستایانی بایکۆتکار قەیرانێکی گەورەتر دروست دەکات”
پێشت “غیابدانی مامۆستایانی بایکۆتکار قەیرانێکی گەورەتر دروست دەکات”
مامۆستایانی هەڵەبجە: بایكۆت ناشكێنین
دواتر مامۆستایانی هەڵەبجە: بایكۆت ناشكێنین
ەیوەندیدار