مامۆستایانی هەڵەبجە: بایكۆت ناشكێنین



دەستەی داكۆكی لە مامۆستایانی هەڵەبجە سووربوونی خۆیان لەسەر بەردەوامی بایكۆت دووپات دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە سزا ناترسین.

دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان لە پارێزگای هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بایکۆت ناشکێنین و بەردەوام دەبین لە دەربڕینی ناڕەزاییەکان، تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت”.

ڕاشیگەیاندووە، لە سزا ناترسین و داواش لە بەڕێوەبەرەکان دەکەین، نەچنە ژێر باری هیچ فشارێک بۆ سزادانی مامۆستایان.

ئاماژەی بەوەشكردووە، داوا لەو مامۆستایانەش دەکەین، كە بایکۆتیان شکاندووە، بگەڕێنەوە سەر شەقامەکان، تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت.

دەستەی داکۆکی لە مافی مامۆستایان جەختیشی كردۆتەوە، بۆ سووربوون لەسەر داواکارییەکانمان، یەک شەممەی داهاتوو بە هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی فەرمانبەران و کاسبکارانی سنووری هەڵەبجە خۆپیشاندانی فراوان ئەنجام دەدەین.

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست
پێشت ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست
مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم کرد
دواتر مەسرور بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی نوێی بەریتانیا لە هەرێم کرد
ەیوەندیدار