“غیابدانی مامۆستایانی بایکۆتکار قەیرانێکی گەورەتر دروست دەکات”



مامۆستا فەهمی حەمە تۆفیق، سەرپەرشتیاری پەروەردەیی دەڵێت”قوتابخانە هەیە لە 100%بایکۆتیان کردووە، هەیانە لە 50% چۆن دەبێت ئەو هەموو مامۆستایە فەسڵ بکرێن؟! دواتر چۆن چارەسەری دەکەن؟”.

مامۆستا فەهمی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا دەڵێت” کاتێک دەیان هەزار مامۆستا و سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەر بایکۆت دەکەن، بۆ سەرەتاییترین مافی خۆیان، کە لە هیچ وڵاتێک شتی وانەبووە، کاتێک نیوەی ناوەندەکانی خوێندن نەکراونەتەوە، دەبێت دەسەڵات هەڵوەستە لەسەر ئەمە بکات نەک بڕیاری سزادانی مامۆستایان دەربکات،

ڕاشیگەیاند،لە سنورەکانی هەولێر و دهۆکیش ناڕەزایی زۆری تێدایە، بەڵام هەمووان دەزانین ڕاستییەکە چۆنە، بەڵێ بە ئێمە وتراوە کە مامۆستای میلاک 30 ڕۆژ دەوامی نەکرد، وە هی وانەبێژ حەوت ڕۆژ ئەوا دەبێت فەسڵ بکرێت، ئەوا من دڵنیاتان دەکەمەوە ئەم بڕیارە (غیابدانی مامۆستایانی بایکۆتکار) قەیرانێکی زۆر گەورەتر لە هەرێمی کوردستان دروست دەکات، بەو واتایەی دەبێت ژمارەیەکی وا زۆر مامۆستا فەسڵ بکرێن؟!.

ڕوونیشیدەکاتەوە، لە 80%ی بەڕێوەبەرەکان لە ناوەندەکانی خوێندن دا حزبین بۆیە دەکەونە ژێر فشار بۆ غیابدانی مامۆستا، ئەوەتا مامۆستا سۆران بێ ئاگاداری خۆی لە پۆستەکەی بەخشراوە، کە ئەمە بەڕاستی شەرەفێکی گەورەیە کە لەسەر مافی مامۆستایان و هاوڕێکانی سزادراوە، و من پیرۆزبایی لە مامۆستا سۆران دەکەم نەک نیگەران بم ئەوە شەرەفێکی گەورەییە بۆی.

بەپێی نووسراوێک کە ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە سنووری بایکۆتکردنی خوێندن کراوە، بڕیار دراوە ، هەر مامۆستایەک بایکۆت بکات ئەگەر مامۆستاکە میلاک بێت لە 30 ڕۆژدا نەگەڕێتەوە بۆ سەر کارەکەی ئەوا دەردەکرێت، ئەگەر مامۆستاکەش وانەبێژ بێت یەک هەفتە بایکۆت بکات ئەوا لادەدرێت.

ئەم بڕیارە ناڕەزایی توندی زۆرێک لە مامۆستایانی لێکەوتەوە، بەشێک لەو مامۆستایانە هەتا ئەم ساتەش نەگەڕاونەتەوە سەر کار و بەردەوامن لە بایکۆتکردن بەهۆی پێنەدانی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی پیشەییان، بەشێک لە بەڕێوەبەرەکان ئامادەنەبوون ناوی نەهاتووی مامۆستایان وەربگرن، بەو هۆیەوە بە لایەنی کەم دوو لەو بەڕێوەبەرانە لە پۆستەکانیان دوورخراونەتەوە.

هاوکات بەشێک لە مامۆستایان لە ناوچە جیاوازەکانی سنووری بایکۆت بڕیاریانداوە ڕۆژی ١شەممە خۆپیشاندان ئەنجام بدەن و درێژە بە بایکۆت بدەن.

خەڵاتی (ماندێلا) بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا
پێشت خەڵاتی (ماندێلا) بە دەزگای ئاسایشی هەرێم بەخشرا
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست
دواتر ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەی ئەمڕۆی دواخست
ەیوەندیدار