وەزارەتی دارایی نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەت و دەستەکان دەکات



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەڵسەنگاندن بۆ ئەو بڕوانامانەی کارمەندانی کەرتی حکومی دەکات کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بە دەست هاتوون.

ئەمڕۆ سێشەممە، ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە نووسراوێكی فەرمیدا كە بۆ گشت وەزارەتەكان و فەرمانگەكانی نەبەستراو بە وەزارەتەوە گشتاندوویەتی، پۆلێنی هەڵسەنگاندنی ئەو بڕوانامە دەكات كە بە بێ مۆڵەتی خوێندن بەدەست هاتوون.
لە نووسراوەكەدا هاتووە کە بە پێی نووسراوى ئەنجومەنى وەزیران/ سکرتاریەت ژمارە (١٦٩٢٠) لە (٢٤/١٢/٢٠٢٣) و ئاماژە بە فەرمانى وەزاریمان ژمارە (٧٤٣) لە (٢٢/١/٢٠٢٤) کە تایبەتە بە پێکهێنانى لیژنەیەک بۆ مەبەستى (پۆلێنکردنى هەڵسەنگاندنى حاڵەتەکانى ئەو بڕوانامانەى کە بە بێ مۆڵەتى خوێندن بەدەست هاتوون، لە ڕووی زانستى و کارگێڕى و دارایى و یاساییەوە هەڵسەنگاندن بۆ بڕوانامە بەدەستهاتووەکان دەکرێت.

وەزارەتی دارایی دوو فۆرمی زانیاریشی بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان ناردوو و داوای لێکردوون لە ماوەى 15 ڕۆژدا بۆیان ڕەوانە بکەنەوە بۆ ئەوەی کارى پێویستیان بۆ بکرێت.

بەرپرسێکی پارتی: جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە
پێشت بەرپرسێکی پارتی: جێگری پارێزگاری نەینەوا بۆ ئێمە یەکلایی بووەتەوە
سەرۆک کۆمار دەربارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چی بە وەزیری بەرگری تورکیا وت؟
دواتر سەرۆک کۆمار دەربارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چی بە وەزیری بەرگری تورکیا وت؟
ەیوەندیدار