سەرۆک کۆمار دەربارەی فڕۆکەخانەی سلێمانی چی بە وەزیری بەرگری تورکیا وت؟



سەرۆک کۆمار جەخت لە کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و پرسی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بۆ فڕۆکەخانەی سلێمانیش لەگەڵ وەزیری بەرگری تورکیا تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، د. لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆمار پێشوازی لە یاشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا کرد کە بەسەردانێک لە بەغدایە و تێیدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاریکاری نێوان هەردوو وڵات کرا، بە تایبەتیش لە بواری ئاسایش، زانیاری هەواڵگری، دۆسێی ئاو و ئاڵوگۆرە بازرگانییەکان.

سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە هاریکاری و ڕاوێژ و پێکهێنانی لیژنەی ئەمنی بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانەی لەسەر سنوور هاتووەتە ئاراوە و کاری تاکلایەنەشی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان ڕەتکردەوە.

وتیشی، دەبێت ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و کۆتاییش بە دەستدرێژی و پێشێلکارییە سەربازییەکانی تورکیا بهێنرێت بۆ سەر خاکی عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

بە پێویستیشیزانی تورکیا بەشی دادپەروەرانەی ئاو بۆ عێراق بەربداتەوە ئەو لیژنەیەش کارا بکرێت کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لە نێوان هەردوو وڵاتدا پێکهێنراوە.

سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە کە د. لەتیف ڕەشید لە دیدارەکەدا باسی لە ڕێکارەکانی تورکیا کرد سەبارەت بە ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و شارەکانی تورکیا و ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوە گرفت بۆ هەماهەنگی هاوبەش دروست دەکات و دەبێتە لەمپەڕیش لەبەردەم پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی هەردوو گەل.

وەزارەتی دارایی نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەت و دەستەکان دەکات
پێشت وەزارەتی دارایی نووسراوێك ئاڕاستەی وەزارەت و دەستەکان دەکات
سکاڵای مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیەندرایە نەتەوە یەکگرتووەکان
دواتر سکاڵای مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی گەیەندرایە نەتەوە یەکگرتووەکان
ەیوەندیدار