ترەمپ زانیارییەکی نوێ دەربارەی کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات



سەرۆکی پێشووی ئەمریکا زانیارییەکی نوێ دەربارەی ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشوی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ئاشکرا دەکات کە چوار سال لەمەوبەر لە فڕۆکەخانەی بەغدا کرایە ئامانج.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە میانی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز ڕایگەیاند، ئیسرائیل بەشێكی گرنگ بوو لە پلانی کوشتنی قاسم سولەیمانی، بەڵام دوو ڕۆژ پێش جێبەجێکردنی پلانەکە، بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل کشایەوە.

ترەمپ وتی: “کاتێك سولەیمانیمان کوشت دەبوو ئیسرائیل بەشداربووایە، بەڵام دوو ڕۆژ پێش هێرشەکە وتیان: ئێمە ناتوانین ئەو کارە بکەین، پاشان لامکردەوە بەلای جەنەراڵەکانماندا و وتم: دەتوانین ئەو کارە بکەین؟ وتیان بەڵێ گەورەم دەتوانین و بڕیار لای تۆیە. ئەو کاتە منیش وتم با جێبەجێی بکەین”.

ڕۆژی 3ی کانوونی دووەمی 2020 قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە ئاکامی بۆردومانێکی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی بەغدا کوژران.

لێدوانەکەی ترەمپ هاوکاتە لەگەڵ ئەو زنجیرە هێرشەی ئەمریکا کردییە سەر گروپە شیعەکانی سەر بە ئێران لە عێراق و سووریا، ئەویش دوای ئەوەی سێ سەربازی ئەمریکا بە هۆی بۆردومانکردنی بنکەیەکیان لە ئوردن کوژران.

پێنج ئەندامی کۆماندۆی ڕۆژئاوا لە هێرشێکی درۆندا کوژران
پێشت پێنج ئەندامی کۆماندۆی ڕۆژئاوا لە هێرشێکی درۆندا کوژران
هەولێر، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە دەوری بارەگای حزبی شیوعی بڵاوکراوەتەوە
دواتر هەولێر، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە دەوری بارەگای حزبی شیوعی بڵاوکراوەتەوە
ەیوەندیدار