هەولێر، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە دەوری بارەگای حزبی شیوعی بڵاوکراوەتەوە



بڕیاربوو ئەمڕۆ بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە داواکاری مامۆستایان، حزبی شیوعی گردبوونەوەیەک ئەنجامبدەن، بەڵام ژمارەیەکی بەرچاو هێزی ئەمنی بڵاوکراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، دەوری بارەگای حزبی شیوعی لە هەولێر بە ژمارەیەکی زۆر لە هێزی ئەمنی گیراوە، کە ئەم بەیانییە بەنیازبوون گردبوونەوە بکەن لەبەردەم ئەنجوومەنی وەزیران.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی خەڵک لە هەولێر بڕیاربووە گردبوونەوە بکەن بۆ داکۆکیکردن لە ماف و داخوازییەکانی مامۆستایان، بەڵام هێزێکی ئەمنی بەرچاو بڵاوکراوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە وێڕای ئەوەی دوێنێ مووچەی مانگی کانوونی دووەم دابەشکرا، بەڵام لە شاری سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی مامۆستایان بەڕێوەچوو، هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە خۆپیشاندان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان ئەنجامبدرێت.

 

 

ترەمپ زانیارییەکی نوێ دەربارەی کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات
پێشت ترەمپ زانیارییەکی نوێ دەربارەی کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات
وەزیری پەروەردە لەبارەی گیان لەدەستدانی خوێندکارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دواتر وەزیری پەروەردە لەبارەی گیان لەدەستدانی خوێندکارەکە ڕوونکردنەوە دەدات
ەیوەندیدار