پێنج ئەندامی کۆماندۆی ڕۆژئاوا لە هێرشێکی درۆندا کوژران



ڕوانگەی سووریا بڵاویکردەوە، بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا و بە هۆیەوە پێنج ئەندامی کۆماندۆی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژران.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو گروپەکانی “مقاوەمەی ئیسلامی” بە درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی عومەر کە دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی دێرلزورەوە.

ڕوونیشیکردەوە لە هێرشەکەدا پێنج ئەندامی هێزەکانی کۆماندۆی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات کوژراون و نزیکەی 20ی دیکەش بریندارن.

تا ئێستا سەرچاوەکانی هەواڵی ڕۆژئاوای کوردستان هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیش کە لە ژێر ناوی مقاوەمەی ئیسلامی کاردەکەن، بەرپرسیارێتییان لەو هێرشە ڕانەگەیاندووە.

ڕوانگەی سووریا ڕاشیگەیاند لە 19ی تشرینی یەکەمی 2023ەوە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران 108 جار هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا.

هێزەکانی سووریای دیموکرات: شەش ئەنداممان شەهید بوون
پێشت هێزەکانی سووریای دیموکرات: شەش ئەنداممان شەهید بوون
ترەمپ زانیارییەکی نوێ دەربارەی کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات
دواتر ترەمپ زانیارییەکی نوێ دەربارەی کوشتنی سولەیمانی ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار