وەزیری پەروەردە لەبارەی گیان لەدەستدانی خوێندکارەکە ڕوونکردنەوە دەدات



وەزیری پەروەردەی هەرێم سەرەخۆشی ئاڕاستەی خێزانی خوێندکارە کۆچکردووەکە کرد، هاوکات ئاماژەی بەوەکرد، “هەڵوێستی جوامێرانەی باوکی خوێندکارەکە جێگەی پێزانینە کە هیچ سکاڵایەکی تۆمار نەکردووە”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی پرسە و سەرەخۆشی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ خانەوادەی قوتابی کۆچکردوو “لەوەند کاروان” ئەنجامدا و هیوای خواست دوا ناخۆشیان بێت و جێگەی ناوبراویش بەهەشت بێت.

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، هەڵوێستی جوامێرانەی باوکی لەوەندی کۆچکردوو جێگەی سوپاس و پێزانینە، کە پێی راگەیاندم: “کە بە هیچ جۆرێک سکاڵام لەسەر خوێندنگە و مامۆستاکانی نییە، لەخۆم و کەسوکارم ئەگەر دڵسۆزترنەبووبێتن ئەوا وەک ئێمە بۆی دڵسۆزبوون”.

باوکی خوێندکارەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەوەی دەوترێت کە مردنی کوڕەکەم بەهۆی غازی سۆباوە بوبێت دوورە لە راستی و نیگەرانی خۆم دەردەبڕم بەرامبەر بەوەی بەشێک لە میدیاکان لەم بابەتە کەوتونەتە هەڵەوە، مامۆستاکان و کارگێری قوتابخانەکە بێ کەموکوڕی بوون، ڕەزامەند نیم کە تووشی هیچ جۆرە ڕێکارێکی کارگێری ببن، ئەوەی ڕوویداوە فەرمانی خوای گەورەیە و پێی شکورین”.

هەولێر، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە دەوری بارەگای حزبی شیوعی بڵاوکراوەتەوە
پێشت هەولێر، ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی لە دەوری بارەگای حزبی شیوعی بڵاوکراوەتەوە
ڕووداوێکی هاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێکەوتەوە
دواتر ڕووداوێکی هاتووچۆ ژمارەیەك قوربانی لێکەوتەوە
ەیوەندیدار