پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەم مانگە ڕاگەیەنرا



شارەزایەكی كەشناسی بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی دامەزراوە كەشناسییە جیهانییەكان، پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوا و ڕێژەی باران بارین و پلەكانی گەرما بۆ ئەم مانگە (شوبات) بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و باران بارین لە بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێم باش ئەبێت و لە ئاست تێكڕایی زیاتر ئەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) پێشبینی مانگانەی CFSv2ی ئەمریکی بۆ بارانبارین و پلەی گەرمی ئەم مانگە لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و بەگشتی ھەرێمی کوردستان ئاشكرادەكات.

ڕوونی دەكاتەوە، ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی ڕاپەڕین و سلێمانی و ھەڵەبجە بارانیان بەڕێژەیەکی کەم زیاتر ئەبێت لە ئاست تێکڕاییەکان واتا باش ئەبێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، ناوچەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک بارانیان بەرێژەیەکی کەم کەمتر ئەبێت لە ئاست تێکڕاییەکان واتا ھاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو بارانبارینەکان لەم ناوچانەدا لاواز ئەبن .

وتیشی، “پلەکانی گەرما لەم مانگە پێشبینی ئەکرێت زۆربەی ڕۆژەکان لەسەروو تێکڕاییەکانی تۆمار بکرێت و گەرمتر بێت لەمانگی ڕابردوو، کە بەشێوەیەکی گشتی مانگی ڕابردوو یەکێک بوو لەمانگە گەرمەکان لەتەواوی ناوچەکەدا، کە وەک پێویست بەفر بارین و سەرما نەبوو بەراورد بەھەمان ماوە لە زستانی ساڵانی ڕابردوودا و کەمترین بەفر باریوە لەناوچە شاخاوییەکانی ھەرێمی کوردستان”.

 

نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا دابەزی
پێشت نرخی دۆلار لە داخستنی بازاڕدا دابەزی
نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
دواتر نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
ەیوەندیدار