نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت



به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی ھه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت، کارئاسانیەکانی حكومه‌ت بۆ كۆمپانیاكانی هاوردەکردن، نرخی به‌نزینی دابه‌زاندووه‌ و دەشڵێت: “حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زیاتر هه‌رزان بێت”.

ئاری كاكه‌شین، به‌ڕێوه‌به‌ری سووته‌مه‌نی ھه‌ولێر ڕایگەیاندووە، ھۆكاری هه‌رزانبوونی به‌نزین له‌ ھه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كە حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان خۆی به‌رده‌وام به‌نزین دابه‌ش ده‌كات و ئاسانكاری ته‌واویشی بۆ ھه‌موو كۆمپانیاكانی ھاورده‌ی به‌نزین كردووه‌، به‌ مه‌رجێك كوالێتی باش بێت.

ڕاشیگەیاندووە، پێشتر ئاسانكاری كه‌متر بووە و ژماره‌ی كۆمپانیاكانیش كه‌متر بوون، به‌ڵام ئێستا ئاسانكاری زۆر ده‌كرێت بۆ كۆمپانیاكان و ھه‌ر كۆمپانیایه‌ك به‌پێی مه‌رجه‌كان، ده‌توانێت به‌نزین ھاورده‌ بكات.

وتیشی، “لە ئێستادا به‌نزینی زۆرباش دابەش دەكرێت، كە نرخی هه‌ر لیترێكی ده‌گاته‌ 775 دینار و جۆره‌كانی تری به‌نزین هه‌ن، كە نرخیان هه‌رزانتره”‌.

جەختیشی كردۆتەوە، حكومه‌ت كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی زیاتر هه‌رزان بێت، چونكه‌ ئامانجی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه‌ نرخی سووته‌مه‌نی به‌گشتی له‌ ھه‌رێمی كوردستان هه‌رزان بێت و نه‌بێته‌ بارگرانی بۆ خه‌ڵك.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئێستا نرخی بەنزینی بازرگانی لیتری نۆرماڵ بە 850 دینار و موحەسەن بە 1075 دینار و سوپەر بە 1200 دینارە.

پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەم مانگە ڕاگەیەنرا
پێشت پێشبینییەكان بۆ كەشوهەوای ئەم مانگە ڕاگەیەنرا
كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان راگەیەنرا
دواتر كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان راگەیەنرا
ەیوەندیدار