كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان راگەیەنرا



سبەینێ‌ دوای 50 ڕۆژ مووچەی وەزارەتی پەروەردە و مامۆستایان دابەش دەكرێت و مامۆستایانی ناڕازیش ڕایدەگەیەنن، بەردەوام دەبن لە بایكۆت و خۆپیشاندان و سبەینێ‌ لە سلێمانی و دوو سبەی خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە سەرجەم شار و شارۆچكەكان ئەنجام دەدەن.

مامۆستا ئاوات ئازاد، ئەندامی دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەران ڕایگەیاندووە، لیستی مووچە ناتوانێت ساردمان بکاتەوە لەشەقام و ناڕەزایەتیەکان و یەک شەممە ٢٠٢٤/٢/٤ هەموومان لە شەقامین لە كاتژمێر 10ی بەیانی لە بەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا.

ڕاشیگەیاندووە، ڕۆژی دوو شەممە لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی تر خۆپیشاندانە و ئەبێت هەموو ڕۆژێک شەقامەکان پڕبێت لە دەنگی ناڕازی.

لای خۆشیەوە، مامۆستا دەریا بڵاویكردۆتەوە، “دەبێت گوێمان لەبانگی سەرکەوتن بێت، ئینجا بایکۆت بشکێنین”.

ئەنجوومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ڕۆژی دوو شەممە 5/ 2/ 2024، ڕۆژێک دوای وەرگرتنی مووچە لەژێر ناوی (پێکەوە_بەهێزترین) کاریگەرترین خۆپیشاندانی سەرتاسەریی ڕادەگەیەنین.

ڕاشیگەیاندووە، چاوەڕوانی هەڵوێست و بەشداریی هەموولایەکتانین، ئێمە شۆڕشی_شکۆ و بژێویمان دەستپێکرد، وەرن با پێکەوە سەرکەوتن ڕابگەیەنین.

نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
پێشت نرخی بەنزین زیاتر دادەبەزێت
ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چین بخنکێنێت
دواتر ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چین بخنکێنێت
ەیوەندیدار