ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چین بخنکێنێت



پێدەچێت ئەو بڕیارەی کە ئەمریکا ساڵانێک لەمەوبەر گرتبووی، بۆ بەرەنگاربوونەوەی چین لەسەر ئاستی تەکنەلۆژیا، بڕیارێکی کۆتایی بێت و گەڕانەوە نەبێت، بەردەوام ڕێوشوێنی نوێ ڕادەگەیەنرێت، کە لەڕێگەیەوە هەوڵدەدات مەودای تەکنەلۆژی فراوانتر بکات، کەئەمەش شەڕێکە لە نێوان ئەمریکا و چیندا ڕوودەدات، و ئامانجەکەش ئەوەیە کە تەکنەلۆژیای چیپ و زیرەکی دەستکردنی چین بخنکێنێت.

دوای ئەوەی ئەمریکا بەدرێژایی ساڵان قورسایی خۆی دانا بۆ سەرکوتکردنی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیای چینی کە پەیوەندییان بە مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندییەوە هەیە، وەک هواوی و ZTE، گۆڕانکارییەکی گەورە لە ئامانجەکانی ڕوویدا لەگەڵ دەرکەوتنی زیرەکی دەستکردی درووستکەر، بەجۆرێک ئەم تەکنەلۆژیا نوێیە بوو بە ناونیشانی سەرەکی ئەو شەڕە تەکنەلۆژییەی کە لە نێوان هەردوو یادا بەرپابووە،

چڕی دوژمنایەتی تەکنەلۆژی نێوان ئەمریکا و چین لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٤دا پەرەی سەند. لە سەرەتای مانگی یەکەمی ساڵدا کۆمپانیای هۆڵەندی ASML وەڵامی خۆی بۆ سنووردارکردنی نوێی ئەمریکا ڕاگەیاند کە ڕێگری لە فرۆشتنی هەندێک جۆری ئامێری دروستکردنی چیپ دەکات بە کۆمپانیا چینییەکان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پێشنیازێک لە کۆتایی مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٤ لەلایەن ئیدارەی بایدنەوە دەرچووە، داوا لە کۆمپانیاکان دەکات ناوی کڕیارە بیانییەکان و ناونیشانی ئایپی تایبەت ئاشکرا بکە، زانیارییەکانیان لەگەڵ زانیارییەکانی دیکە بارگرانییەک دەخاتە سەر ئەم کۆمپانیایانە، بارگرانییەک کە جیاواز نییە لە یاسا توندەکانی “کڕیارەکەت بناسە” کە پیشەسازی دارایی بەڕێوەدەبەن.

ئەوەی واشنتۆن نیگەران دەکات ئەوەیە کە کۆمپانیا چینییەکان لە ڕێگەی دابینکەرانی خزمەتگوزاریی هەورەوە وەک ئەمازۆن وێب سێرڤیس و ئەزۆری مایکرۆسۆفت و گووگڵ کلاودی ئەلفابێت دەستیان بە هێزی کۆمپیوتەری چیپەکانی زیرەکی دەستکرد دەگات و سوودمەند دەبن لە هێزی کۆمپیوتەر کە پێشتر کڕینیان قەدەغەکرابوو.

ئەمریکا دەیەوێت دڵنیابێت لەوەی کە هەموو ئەو ڕێگایانە دادەخات کە چینییەکان دەتوانن بەکاریان بهێنن بۆ دەستڕاگەیشتن بە زیرەکی دەستکرد، ئەمەش جێگەی نیگەرانییەکی زۆری ئیدارەی بایدنە، کە پەکین بە ڕکابەری ستراتیژی سەرەکی جیهانی خۆی دەزانێت.

هەرچەندە ئەو پێشنیازە نوێیەی ئیدارەی بایدن پێشکەشی کردووە، ناوی هیچ وڵات و کۆمپانیایەکی نەخستووەتە ڕوو، بەڵام ئامانجەکەی بۆ هەمووان ناسراوە، ئەویش ڕێگریکردنە لە بەکارهێنانی هێزی کۆمپیوتەری ئەمریکی لە کۆمپانیا چینییەکان.

پێداگری لەسەر خنکاندنی زیرەکی دەستکردی چینی

سەرۆکی کۆمپانیای تەکنەلۆجیا، مازن ئەلدەکاش، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “ئیقتیساد سکای نیوز عەرەبی” ڕایگەیاند، ئەمریکا، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢ەوە، ڕێگری لە چین کردووە کە دەستی بەو چیپە پێشکەوتووانە بگات کە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکردی درووستکەر کاردەکەن.

ئەم چیپانە ئەو هێزە بەرزەی کۆمپیوتەر دابین دەکەن کە کۆمپانیاکان پێویستیانە لە پرۆسەی بەڕێوەبردنی ئەم تەکنەلۆژیایەدا.

 

 

كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان راگەیەنرا
پێشت كات و شوێنی خۆپیشاندانی مامۆستایان راگەیەنرا
“لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین بوومەلەرزە لە دهۆك ڕوویانداوە”
دواتر “لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین بوومەلەرزە لە دهۆك ڕوویانداوە”
ەیوەندیدار