“لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین بوومەلەرزە لە دهۆك ڕوویانداوە”



وەزارەتی گواستنەوهی عێراق ڕایدەگەیەنێت، کە لە مانگی یەک-ەوە 15 بوومەلەرزە له ناوخۆی عێراق تۆمارکراوه و زۆرترینیان لە پارێزگای دهۆك بووە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دەستەی گشتی کەشناسی و بەدواداچوونی بوومەلەرزە، یەکەی بەدواداچوونی بوومەلەرزەزانی، ڕاپۆرتی خۆی لەسەر رووداوی مانگانەی بوومەلەرزەزانی عێراق و ناوچەکانی دەورووبەری بۆ مانگی 1ی 2024 بڵاوکردۆتەوە.

عەبدولعەزیم عەبدولقەهار ساعدی، بەڕێوەبەری گشتی دەستەکە ڕوونیکردۆتەوە، تۆماری ڕووداوی بوومەلەرزەی پۆلینکراو لە عێراق و ناوچەکانی دراوسێ (39) بوومەلەرزە بووە لە مانگی (1)دا و (15) بوومەلەرزە لە ناو خاکی عێراق تۆمار کراون.

سەمیر ڕەزا خەلەف، بەڕێوەبەری بەشی بەدواداچوونی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوەكردووە، کە زیاتر ناوەندی چالاکی بوومەلەرزەکە پارێزگای دهۆک بووە، بەوپێیەی (7) بوومەلەرزە لەوێ تۆمارکراوە، هەروەها (2) بوومەلەرزە لە هەریەک لە نەینەوا و واست و بوومەلەرزەیەکیش لە هەولێر و دیالە و سەڵاحەددین و بەسرە تۆمار کراوە.

ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چین بخنکێنێت
پێشت ئەمریکا دەیەوێت لە ڕێگەی تەکنەلۆژیاوە چین بخنکێنێت
چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکیان پێیە
دواتر چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکیان پێیە
ەیوەندیدار