چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکیان پێیە



لێخوڕینی ئۆتۆمبیلی گێڕ ئۆتۆماتیك زۆر ئاسانه‌ و شۆفێر ماندوو ناكات، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بۆ ماوه‌یه‌كی زیاتر پارێزراو بێت پێویسته‌ ره‌چاوی ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌یت :

  1. ته‌نها ئیستۆپ واتە برێك , به‌كاربهێنه‌ بۆ وه‌ستانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلەکەت ، نه‌كەیت بە گێڕ گۆڕین یان راكێشانی هاند برێك خێرایی ئوتومبێلەکەت کەم بکەیتەوە ، ڕاستە بانصەکانی پێشەوەت کەمتر سەرف دەبێت ئەگەر بەگێڕ خێراییت کەم بکەیتەوە بەڵام گێڕەکەت زەرەر دەهێنێت ، وە هەند برێکیش کێشەی وەرگەڕان و سوڕانەوەی سەیارەت توش دەکات وبانصی دواوە زووتر دەفەوتێ ، بۆیە ئيستۆپ گرتن زۆر سەلامەت ترە بۆ کەمکردنەوەی خێرایی
  2. له‌كاتی وه‌ستاندا، هاند برێك راكێشه‌ به‌ڵام زۆر توندی مه‌كه‌ ، كه‌ له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا ناخۆش به‌ده‌سته‌وه‌ بێت.
  3. له‌كاتی وه‌ستانی كاتیدا ، گێڕ بخه‌رە سه‌ر “N” و برێك راكێشه‌ ، نه‌ك ئیستۆپ بكه‌یت یان له‌سه‌ر “D” بیهێڵیته‌وه‌.
  4. وریابه‌، تا ئۆتۆمبێل به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستێ، گێڕ مه‌گۆڕه‌ بۆ “P” چونكه‌ زه‌ره‌ری گه‌وره‌ت لێده‌دات.
  5. پێویسته‌ بیری گۆڕینی رۆن و هایدرۆلیكی گێڕت هه‌بێ، پێویسته‌ 50هه‌زار كم زیاتر له‌سه‌ری نه‌ڕۆیت و زوو فه‌حسی بكه‌یت نه‌كا كه‌م بكات.
  6. نه‌كه‌ی هه‌ر گیز ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ بكه‌یت كه‌ به‌ده‌م رۆیشتنه‌وه‌ گێڕی “D” بگۆڕی بۆ “R” چونكه‌ ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی گێڕه‌كه‌ت كورت ده‌كاته‌وه‌.
  7. ئه‌گه‌ر خێرایی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌ 20 كم زیاتره‌، هه‌رگیز بیر له‌وه‌ مه‌كه‌ره‌وه‌ كه‌ گێڕه‌كه‌ی له‌ “N” ه‌وه‌ بگۆڕێ بۆ “D” یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، چونكه‌ ورده‌ ورده‌ گێڕه‌كه‌ت خراپ ده‌كات.
  8. كاتێ گێڕی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت له‌سه‌ر “N” ە پێ به‌ سلێكته‌ری به‌نزیندا مه‌نێ و پاشان له‌پڕ بیده‌یته‌ “D” بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ به‌خێرایی ده‌ست بكات به‌جوڵه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ زۆر خراپه‌، هه‌م بۆ گێڕ هه‌میش بۆ مه‌كینه‌.
  9. كارێكی باش ناكه‌یت ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ت بۆ 10 چركه‌ زیاتر راگرت و گێڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر “D” بێت ، بەڵکوو باشتره‌ بیده‌یته‌ گێڕی و “N” هاند برێك راكێشیت.
  10. واز له‌و خووه‌ بێنه‌ كه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ت وه‌ستاند خێرا گێڕه‌كه‌ بده‌یته‌ “P” به‌تایبه‌تی له‌كاتی وه‌ستان له‌ ترافیك لایتدا.
“لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین بوومەلەرزە لە دهۆك ڕوویانداوە”
پێشت “لە مانگی ڕابردوودا زۆرترین بوومەلەرزە لە دهۆك ڕوویانداوە”
عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
دواتر عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار