عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد



وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بڵاویکردەوە، عومڕەکارێکی شاری زاخۆ لە مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد

وەزارەتی ئەوقاف بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ٣⁄ ٢⁄ ٢٠٢٤، عومڕەکارێکی دانشیتووی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەناوی( فاتیمە عبدالکریم حسین) دوای نوێژی بەیانی، بەھۆی نەخۆشی لەشاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای تەواو کردنی ڕێکارەکان تەرمی خوالێخۆشبێت لەشاری مەککەی پیرۆز بەخاک دەسپێردرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە رایگەیاند، عومرەکارێکی کورد لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا لە سعودیە کۆچی دوایی کرد.

چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکیان پێیە
پێشت چەند ئامۆژگارییەک بۆ ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلی گێڕ ئۆتۆماتیکیان پێیە
پەروەردەیەك بۆ كارتی بانكیی مووچە مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە
دواتر پەروەردەیەك بۆ كارتی بانكیی مووچە مامۆستایان ئاگادار دەكاتەوە
ەیوەندیدار