پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە پەسەندکرا



وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و نەوڕۆزی ٢٠٢٣ ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە و خشتەی نەورۆز و ئەیلولی هەردوو ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١، لەگەڵ خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(٧٠٫٨٠) ی پێشمەرگە پەسەند کراو گەڕایەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەدەکات، دوای رەزامەندی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دوای بڕینی رێکارە یاساییەکان خشتەی پلە بەرزکردنەوەی نەورۆز و ئەیلولی ساڵەکانی ٢٠٢٠ و ٢٠٢١ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٢ ئەفسەرانی سەر بە فەرماندەیی هێزەکانی(٧٠، ٨٠) و خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەیلولی ٢٠٢٢ و خشتەی نەورۆزی ٢٠٢٣ی ئەفسەرانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە گەرایەوە

سەرۆکی ئەرکان فەریق روکن عیسا عوزێر رایگەیاند: ئەمە نۆیەمین خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە کە کارمان لەپێناو هەرچی زوو گەرانەوەیان کردوە،

ئاماژەی بەوەشداوە،  هەموو هەولێک دەدەین بۆ ئەوەی بە زووترین کات خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی تەواوی ئەفسەرانی هێزی پێشمەرگە ڕیچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت، و کار بۆ تەواوکردنی خشتەکانی پلە بەرزکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکرێت و بەپێی پێویست و لەکاتێکی گونجاودا، فەرمانی پلە بەرزکردنەوەیان بۆ دەردەچێت.

نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا
پێشت نرخی کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی پێشوو دیاریکرا
باری نائاسایی ڕاگەیەندراو خۆشۆردن لە ناوەندە وەرزشییەکان قەدەغەکرا
دواتر باری نائاسایی ڕاگەیەندراو خۆشۆردن لە ناوەندە وەرزشییەکان قەدەغەکرا
ەیوەندیدار