باری نائاسایی ڕاگەیەندراو خۆشۆردن لە ناوەندە وەرزشییەکان قەدەغەکرا



هەرێمی کەتەلۆنیا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا بەهۆی کەمی باران بارینەوە لەماوەی چەندساڵی ڕابردوودا باری نائاسایی وشکەساڵی لە بەرشەلۆنە و دەوروبەری ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ پێنجشەممە هەرێمی کەتەلۆنیا ئاماژەی بەوەداوە، بەهحۆی کەمبارینی باران لەماوەی ئەم سێ ساڵەی ڕابردوودا، وشکەساڵی ڕادەگەیەنین و ڕێککارەکانی سنووردارکردنی ئاوی توندتر دەبێت،

هەروەها ئەنجومەنی گشتی کەتەلۆنیا قەدەغەکردنی خۆشۆردن لە هۆڵ و ناوەندە وەرزشییەکان ڕاگەیاند، وەک ڕێکارێک بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی وشکەساڵی.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کەتەلۆنیا، پێرێ ئاراگۆنێس، دوای ئەوەی ئاستی ئاوی کۆگاکانی ناوچەکە کە دەڕوانێتە دەریای ناوەڕاست بۆ خوار 16%ی توانای دابینکردن دابەزی، ئەو ڕێکارە نوێیانەی ڕاگەیاند، ئەمەش ئەو ئاستەنگەیە کە دەسەڵاتداران بۆ جێبەجێکردنی زنجیرەیەکی نوێ دایانناوە لە ڕێوشوێنی پاشەکەوتکردنی ئاو کە کاریگەری لەسەر شەش ملیۆن کەس دەبێت.

لە ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەمدا ئەنجومەنی گشتی کەتەلۆنیا دەستی بە قەدەغەکردنی خۆشتن لە هۆڵەکانی وەرزش و ناوەندە وەرزشییەکان کرد، لەوانە یاریگای لویس کۆمپانیای مۆنتخویک و سەنتەری مەشقی سیوتات ئیسپۆرتیڤا جوان گامپەر کە لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیاوە بەکاردەهێنرێت.

ئەم هەنگاوە وادەکات کە هەدێک لە یاریگاکانی ئەو هەرێمە دووچاری کەم بەکارهێنانی ئاو ببنەوە، بەتایبەت کە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی تێدایە و ڕێکارەکان ئەو یانەیەو یاریگاکانیشی دەگرێتەوە.

پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە پەسەندکرا
پێشت پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەرانی پێشمەرگە پەسەندکرا
لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
دواتر لیستی مووچە بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار