تەندروستی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی گەرمیان لەبارەی بڕوانامەی لەدایکبوون (بیان الولادە) ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە و ڕایگەیاند، “دەبێت لەماوەی ١٥ ڕۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون”.

تەندروستی گەرمیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، “ئەو هاووڵاتییانەی منداڵەکانیان لە نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی ١٥ ڕۆژدا بڕوانامەی لەدایکبوونیان (بیان الولادە) بۆ تەواوبکرێت، بەپێچەوانەوە دوای ئەو ماوەیە دەبێت (حجە الولادە)یان بۆ بکرێت لەلایەن دادگاوە”.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، “ئەو هاووڵاتییانەی لەناو شارن و لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان منداڵەکانیان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی ٣٠ ڕۆژدا بڕوانامەی لەدایکبوونیان بۆ تەواوبکرێت.

سەبارەت بەو کەسانەی لە دەرەوەی شارن تەندروستیی گەرمیان ئاماژەی بەوەکردووە، “ئەو هاووڵاتییانەی کە لە دەرەوەی شارن و لە دەرەوەی نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان منداڵەکانیان لەدایکبووە، دەبێت لەماوەی ٤٥ رۆژدا هەستن بە دەرهێنانی بڕوانامەی لەدایکبوون بۆیان”.

 

وەزارەتی کاری عێراق: مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان هەیە
پێشت وەزارەتی کاری عێراق: مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان هەیە
ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی بودجە و مووچە کۆدەبێتەوە
دواتر ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی پرسی بودجە و مووچە کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار