وەزارەتی کاری عێراق: مووچەی ئەو کەسانە دەبڕێت کە ئۆتۆمبێلی مۆدێل بەرزیان هەیە



وەزارەتی کاری عێراق دەستیکردووە بە پێداچوونەوەی لیستی ناوی سوودمەندان لە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی و هەر کەسێک ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزی هەبێت مووچەکەی دەبڕێت.

محەمەد سائغ، بەڕێوەبەری پاراستنی کۆمەڵایەتی نەینەوا ڕایگەیاند، وەزارەتی کار بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆ سەرقاڵی پێداچوونەوەی لیستی سوودمەندانی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتییە و ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزیان هەیە مووچەکانیان دەبڕێت.

ئاماژەی بەوەکرد، بڕیارەکە ئەو کەسانەش دەگرێتەوە کە ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی یان ئۆتۆمبێلی تایبەت بە بیناسازیان هەیە، لەگەڵ ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلی مۆدیل بەرزیان هەیە دۆخی داراییان گونجاوە و پێویستیان بە هاوکاریی کۆمەڵایەتیی نییە.

 

خوێندنگەیەکی کوردی لە کەرکووك سووتا
پێشت خوێندنگەیەکی کوردی لە کەرکووك سووتا
تەندروستی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
دواتر تەندروستی گەرمیان هاووڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە
ەیوەندیدار