کەشناسی: ئەمشەو بەفر لەم ناوچانە دەبارێت



کەشناسی هەریمی کوردستان کەشوهەوای ئەمشەوی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمشەو لە هەندێک ناوچە نمە باران دەبارێت هەروەها لە سنورى دهۆک بامەرنێ و ئامێدى و شیلادزێ و سنورى هەولێر حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران و سلێمانى قەڵادزێ و ماوەت و پێنجوێن بەفر دەبارێت.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە ئەمشەو ئاسمانى هەرێم هەور دەبێت لە گەڵ نمە بارانى بچڕ بچڕ لە ناوچەى جیا جیا بەتایبەت لە ناوچەکانى باکورى هەرێم و بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک لەو شارۆیچکانەى کە نزیکن لەناوچە شاخاویەکان دەبارێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لە سنورى دهۆک بامەرنێ و ئامێدى و شیلادزێ و سنورى هەولێر حاجى ئۆمەران و چۆمان و سۆران و سلێمانى قەڵادزێ و ماوەت و پێنجوێن بەفر دەبارێت.

شارەزایەکی کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت
پێشت شارەزایەکی کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت
ئاسایشی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکرد کە لەرێگەی کۆم و گەدەیانەوە ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە
دواتر ئاسایشی هەولێر: باندێکمان دەستگیرکرد کە لەرێگەی کۆم و گەدەیانەوە ماددەی هۆشبەریان دەگواستەوە
ەیوەندیدار