شارەزایەکی کەشناسی: لە سەنتەری شارەکان بەفر دەبارێت



شارەزایەکی کەشناسی پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی ئایندە ڕاگەیاند، لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری بەشێک لە شارەکان بەفر دەبارێت.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، سبەینێ پێنجشەمە، ئاسمانی ناوچەکانی باشوری ھەرێم بە زۆری نیمچە ھەور دەبێت، ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ جێگیر دەبێت و کاریگەری شەپۆلی بەفر و بارانبارین لە کاتەکانی بەرەبەیانەوە لە ناوچەکانی باکوری سعودیە و باشور و ڕۆژئاوای عێراقەوە دەستپێدەکاتەوە، بەفر لە بەرزاییەکاندا دەبارێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتەکانی ئێوارە بەدواوە بارانی مامناوەند و پچر پچر درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوەڕاستی عێراق و ناوچەکانی سنووری ئیدارەی گەرمیان، پارێزگای ھەڵەبجە، سلێمانی و کەرکوک کە بەشێوەیەکی گشتی بەھۆی نزمبوونەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بەفر بارین دەبێت.

ئەو شارەزای کەشناسییە ئەوەشی خستەڕوو، لە سەنتەری شاری سلێمانی و ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە ٨٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا پێشبینی دەکەین لەکاتەکانی نیوەی شەو بەدواوە بەفر ببارێت، کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ ناوچەکانی پارێزگای دھۆک، ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین لاواز دەبێت و تەنھا ئەگەری نمە باران لەھەندێک کاتدا دەبێت لەو ناوچانەدا، بای باکوری ڕۆژھەڵات بۆ سبەینێ و دوو سبەی بە چالاکی دەمێنێتەوە لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی بەخێرای ١٠ تا ٣٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.

 

پەرلەمانتارێکی عێراق بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم
پێشت پەرلەمانتارێکی عێراق بەرپرسیارێتی دواکەوتنی مووچە دەخاتە ئەستۆی حکومەتی هەرێم
کەشناسی: ئەمشەو بەفر لەم ناوچانە دەبارێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو بەفر لەم ناوچانە دەبارێت
ەیوەندیدار