ئێران دەربارەی هێرشەکانی سەر ئەمریکا نامەیەك بۆ ئەنجومەنی ئاسایش دەنێرێت



کۆماری ئیسلامی ئێران ڕەتیکردەوە وڵاتەکەی بەرپرس بێت لەو هێرشانەی کە گروپە چەکدارەکان دەیکەنە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا.

ئەمیر سەعید، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە نامەیەکیدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند، وڵاتەکەی بەرپرس نییە لە کاری هیچ کەس و گروپێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بانگەشەکانی تێوەگلانی ئێران لە هێرشکردنە سەر کەس و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریا بێ پاساون و هیچ بنەمایەکی ڕاستییان نییە.

جەختیشیکردەوە لەوەی ئێران ئەو بانگەشە بێ بنەمایانە ڕەتدەکاتەوە و هیچ گروپێکیش لە عێراق یان سووریا یان هیچ ناوچەیەکی دیکەدا نییە کە ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەژیر کۆنترۆڵی هێزە چەکدارەکانی ئێراندا بن.

ئەم نامەیەی ئێران بۆ ئەنجومەنی ئاسایش لە کاتێکدایە کە ئەمریکا بە فەرمی ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشانەی لە عێراق و سووریا دەکرێنە سەر هێزەکانیان لەلایەن گروپەکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجام دەدرێن.

کەشناسی زانیاری نوێ دەربارەی بەفربارین بڵاودەکاتەوە
پێشت کەشناسی زانیاری نوێ دەربارەی بەفربارین بڵاودەکاتەوە
ڕاوێژکارەکەی سودانی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات
دواتر ڕاوێژکارەکەی سودانی، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار ئاشکرا دەکات
ەیوەندیدار