گەورەترین کەشتی گەشتیاری لە جیهاندا دەستی بە یەکەم گەشتی کرد



ئەمڕۆ گەورەترین کەشتی گەشتیاری لە جیهاندا یەکەم گەشتی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دەست پێکرد.

کەشتییەکە ناوی ئایکۆنی دەریاکانی ڕۆیاڵ کاریبی (Icon of the Seas)ە، بە گەورەترین کەشتی گەشتیاری لە جیهاندا دادەنرێت.

کەشتییەکە درێژییەکەی (365 مەتر)ە لە بەندەری میامی بۆ گەشتێکی حەوت ڕۆژە بە دەوری ڕۆژهەڵاتی کاریبیدا کەوتەڕێ.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆیاڵ کاریبی، ئایکۆنی دەریاکان، دابەش کراوە بەسەر هەشت رووبەر و لە ٢٠ نهۆم پێکدێت، حەوت مەلەوانگە و شەش خلیسکێنی ئاوی تێدایە لەگەڵ ٤٠ چێشتخانە و هۆڵی دانیشتن، توانای هەڵگرتنی نزیکەی 10 هەزار سەرنشین و تیمی فڕۆکەوانی هەیە، ئەمە جگە لە چەندین بەلەمی فریاگوزاری خێرا کە لەناو کەشتییەکەدا دانراوە.

یەکەم کەشتی گەشتیاری لە جیهاندا بەناوی ئاڕ ئێم ئێس تایتانیک (ئاڕ ئێم ئێس وشەکە لە “Royal Mail Ship”ەوە وەرگیراوە، تایتانیک کەشتیەکی ھەڵمی گەورەبوو کە لە چواردەی ئەپڕێلی ١٩١٢ دا، لە کاتی گەشت کردن لە بەندەری ساوسھامتۆن، لە ئینگلیستانەوە بۆ شاری نیۆیۆرک لە ئەمریکا، لە ئاکامی بەرکەوتن بە کێوێکی سەھۆلینی سەرئاو کەوتووی نێو دەریادا، نقوم بوو، و نزیکەی ھەزار و حەوت سەد و بیست و پێنج کەس گیانی خۆیان لەدەستدا.

فۆتۆ AP

خەڵك؛ كاتی سوێندخواردن و كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرادەكات
پێشت خەڵك؛ كاتی سوێندخواردن و كۆبوونەوەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك ئاشكرادەكات
سودانی دەوامی فەرمانبەرانی كەم كردەوە
دواتر سودانی دەوامی فەرمانبەرانی كەم كردەوە
ەیوەندیدار