سودانی دەوامی فەرمانبەرانی كەم كردەوە



بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عێراق و بۆ بینینی یاری هەڵبژاردەی عێراق لە جامی ئاسیا دەوامی سەرجەم فەرمانبەران بۆ یەك كاتژمێر كەم كرایەوە.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ڕێنمایی داوە کە کۆتایی دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان سبەی دوو شەممە 29ی 1ی 2024، لە كاتژمێر 2ی دوانیوەڕۆ كۆتایی پێ‌ بهێنرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لە پێناو ڕەخساندنی دەرفەت بۆ فەرمانبەرانە، کە پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بکەن لە یارییەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا.

ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، هیوای خواستووە، “تیپەکەمان و ستافی ڕاهێنەرایەتیان بەردەوام بن لە سەرکەوتنەکانیان لە پاڵەوانێتییەکەدا تا کۆتایی .”

گەورەترین کەشتی گەشتیاری لە جیهاندا دەستی بە یەکەم گەشتی کرد
پێشت گەورەترین کەشتی گەشتیاری لە جیهاندا دەستی بە یەکەم گەشتی کرد
نوێنەری حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر مووچە دەدات
دواتر نوێنەری حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوە لەسەر مووچە دەدات
ەیوەندیدار