سودانی هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەنێت



ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەشداری لە یەکەم دانیشتنی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازیی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا “بۆ پێداچوونەوە بە ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان” کرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، پسپۆڕە سەربازییەکان پێداچوونەوە بە “ئەرکە سەربازییەکەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، لەگەڵ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق “لە ئەستۆ دەگرن.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارەکانی ئەو لیژنە باڵایە بەسەر سێ ئاستدا دابەشکراون کە بریتین لە: ئاستی مەترسی و هەڕەشەکانی داعش، پێداویستیی ئۆپەراسیۆنەکان و بەهێزکردنی توانا سەربازییەکانی هێزە ئەمنییەکان عێراق.

ڕاشیگەیاند، بەپێی ئەو ئەنجامانەی لەمیانی ئەو بەدواداچوونانە بەدەست دەخرێن، خشتەی کاتی دیاریکراو بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە عێراق دادەڕێژرێت،

هەر بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، لایەنەکان پابەند دەبن بە ڕێککەوتنە ستراتیژییەکەی ساڵی 2008ی نێوان عێراق و ئەمەریکا، ڕاوێژکارانی هاوپەیمانان لە قۆناغی دانوستان لە سەرتاسەری وڵات پارێزراو دەبن و ڕێگری دەکرێت لە پەرەسەندنی گرژییەکان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، سودانی خواستی عێراق بۆ هەنگاونان بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لەگەڵ هەموو وڵاتانی هاوپەیمان دووپاتکردەوە.

لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی حەماس و ئیسرائیل زیاتر لە 100 جار لە عێراق و سووریا لەلایەن گرووپە چەکدارەکان کە نخیکن لە ئێرانەوە و خۆیان بە “مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق” ناساندووە، هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتیی ئەمەریکا.

ئەمریکاش وەک وەڵامێک بۆ ئەو هێرشانە چەند جارێک بنکە و کۆگاکانی ئەو گرووپانەی بۆردوومانکردووە و بەهۆیەوە دەیان چەکدار کوژراو و برینداربوون، ئەمەش ناڕەزایەتی ناوخۆیی و ئیقلیمی لێکەوتۆتەوە و بەشێک لەو لایەنانەی جڵەو یان نزیکن لەم گروپانە فشارەکانیان بۆ سەر سودانی چڕکردۆتەوە تاوەکو کۆتایی بە هێزە بیانییەکان لە عێراق بهێنێت، بەتایبەتی هێزەکانی ئەمریکا.

عێراق دابەشكردنی 5 ماددەی خۆراكی بە نرخی هەرزان دەستپێكردەوە
پێشت عێراق دابەشكردنی 5 ماددەی خۆراكی بە نرخی هەرزان دەستپێكردەوە
ئەمشەو بەفربارین ئەم ناوچانەی هەرێم دادەپۆشێت
دواتر ئەمشەو بەفربارین ئەم ناوچانەی هەرێم دادەپۆشێت
ەیوەندیدار