ئەمشەو بەفربارین ئەم ناوچانەی هەرێم دادەپۆشێت



بەپێی پێشبینییەكانی شارەزایانی كەشناسی، ئەمشەو بەفر لە بەشێك لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

محەمەد كەمال، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دره‌نگانێكی ئه‌مشهوو تا سبه‌ی ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه‌ له‌ سنوری پێنجوێن و سلێمانی و سۆران و سه‌فین و ڕواندز و بیاره‌ و ته‌وێڵه‌ و هیران و نازه‌نین و سماقوڵی و كۆڕێ و پیرمام له‌گه‌ڵ گوند و دێهاته‌كانی ده‌ورووبه‌ریان.

ڕاشیگەیاند، ڕێژه‌كان له‌ ١سم ده‌ستپێده‌كات تا ٣٠ سم له‌هه‌ندێ شوێن ته‌نیا كەمێك ده‌بارێ و سپی پۆش نابێت.

روونیشی كردەوە، ئه‌گه‌ری بارینی بەفر هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی هه‌رێم و پلەكانی گەرما ڕوو لە نزم بوونەوە دەكەن.

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێكی باران بارین زۆربەی ناوچەكانی هەرێمی گرتۆتەوە و پلەكانی گەرما نزم بوونەوە و بەفر لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەكان باریوە.

سودانی هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەنێت
پێشت سودانی هەنگاو بۆ کۆتاییهێنان بە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق دەنێت
هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەكاتەوە
دواتر هاتووچۆی سلێمانی ئاگادارییەك دەربارەی مۆڵەتی شۆفێری بڵاودەكاتەوە
ەیوەندیدار